لە خولی بەڕازیلدا، تیپێك بە 19 یاریزانی تووشبوو بە پەتای كۆرۆناوە، ناچار كرا یارییەكەی ئەنجام بدا و توانی سەركەوتن بەیەكسانبوون یاریگە جێ بهێڵێ. دادگای وەرزشیی ڕیۆ دی جانیرۆی بەڕازیل، یانەی فلامینگۆی ناچار كرد یارییەكەی بەرانبەر پاڵمێڕاس ئەنجام بدا، سەرەڕای ئەوەی 19 یاریزانیشیان تووشی پەتای كۆرۆنا بووە. یانەكە داوای كرد یارییەكەیان دوابخرێ، لە ترسی بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاكە لە نێو یاریزانانی دیكە و دەستەی تیپەكە، بەڵام دادگا یانەكەی ناچار كرد یارییەكەی بكا و ئەویش بە زۆرینەی یاریزانانی تیپی ژێر 21 ساڵان چووە نێو یاریگا و توانی 1-1 گۆڵ یارییەكە یەكسان بكات.