ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پرسە و سەرەخۆشی لە شێخ سەعد قەیوانی کرد بۆ کۆچی دوایی حاجی شێخ حەسەن قەیوانی باپیرییەوە. سەرۆکی حکوومەت هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاند و هیوای خواست گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات، ئارامی و دڵنەواییش بە خانەوادە و کەسوکاریان ببەخشێت.