بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنیت، ئەمشەو لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کەسێک گیانی لەدەست دا. نەقیب خۆشناو حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپەڕین، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “كهمێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا لە ناحیەی حاجیاوای سنووری ئیدارەی راپەڕین وەڕگەڕا و بەو هۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا”. ڕاشیگەیاند: “ڕووداوەکە به هۆی تیژڕۆیی شۆفێرهكهوه بووە و پۆلیس رێککاری پێویستی سەبارەت بە ڕووداوەکە گرتووەتە بەر”.
ڕاپەڕین.. لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا
