نیکۆس دندیاس وەزیری دەرەوەی یۆنان پەیوەندی بە سەفین دزەیی،بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەکات و دڵگرانی خۆی دەردەبڕێ کە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە فڕۆکەکەیان نەیتوانیوە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا نیکۆس دندیاس، ویستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و بەرزکرنەوەی ئاستی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و خوازیاری ئەوەبوو لە داهاتوودا دەرفەت بڕەخسێت بۆ ئەوەی سەردانی هەولێر بکات. لەبەرامبەردا سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوە سوپاسی وەزیری دەرەوەی یۆنانی کرد بۆ ئەو پەیوەندییە و گوتی: “بەداخەوە کە نەتوانرا سەردانەکەتان ئەنجام بدەن”. گوتیشی: “هەرێمی کورستان بایەخ بە پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ یۆنان دەدات و خوازیاری ئاڵوگۆڕی پەیوەندییە لە بوارەکانی دیپلۆماسی و کلتووری و هەموو ئەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولان”.
وەزیری دەرەوەی یۆنان پەیوەندی بە بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەکات
