ئەمشەو پێنجشەممە لە سنووری گوندێکی نێوان کەلار – خانەقین ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەست دا. عەبدولرەحمان زەهاوی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئەمشەو پێنجشەممە 15/10/2020، لە گوندی بان زەمین لە نێوان قەزای كەلار و خانەقین، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (نیسان پاترۆل) وەرگەڕا و بەو هۆیەوە گەنجێك كە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە بوو گیانی لەدەست دا”. گوتیشی: “شۆفێری ئۆتۆمێلەکە زامدار بووە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەست پێ کردووە”.
گەرمیان.. ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
