بەھۆی کارکردن تیایدا لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە ڕێگای کۆیە – تەقتەق بە ڕووی شوفێران دادەخرێت. زاھیر محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کۆیە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئاگاداری شۆفێران و ھاووڵاتیانی تەقتەق و دەوروبەری دەکەینەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە(١٨-١٠-٢٠٢٠) بە ھۆی دەستکردن بە قیرتاوکردنی چینی دووەمی قیری نزیک پاڵاوگە، ڕێگای کۆیە – تەقتەق بۆ ماوەیەکی نادیار دادەخرێت”. گوتیشی: “داوا لە شوفێران دەکەین تا چاککردنی ئەو ڕێگایە ، رێگای شیواشۆک یان ڕێگای شارەدێی ئاشتی بەکاربێنن”.
رێگای کۆیە – تەقتەق دادەخرێ
