مەسرور بارزانی: هەوڵ دەدەین نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون بە شێوەیەک بێ کە قابیلی کڕین بێ

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان توویتێکی سەبارەت بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بڵاوکردەوە. مەسرور بارزانی نووسیویەتی “بە نیازین کارێک بکەین کە خانوو بۆ ئەو کەسانەی یەکەم جاریانە دەبنە خاوەنی خانوو بە شێوەیەک بێت کە قابیلی کڕین بێ، هەر بۆیە وەبەرھێنان لەو پڕۆژانە دەکەین کە یەکەی نێشتەجێبوون بە نرخێک گونجاو دابین دەکەن لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان”. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە “٤٢ پڕۆژە بە بڕی ٣٣٢ ملیۆن دۆلار وادەکات کە ھەلی ژیانێکی شایستە لە خانوویەک بە نرخێکی گونجاو دابین بکرێت”.