هێزی پاسه‌وانیی كه‌ناراوه‌كانی توركیا ئاشکرایان کردووە له ناوچه جیاجیاكانی هەرێمی “موگلا” له باشووری خۆرئاوای ئه‌و وڵاته، 232 کۆچبەریان ده‌ستگیر كردووە. هێزی پاسەوانیی کەناراوەکانی تورکیا راشی گه‌یاندووە هێزه یۆنانییه‌كان ئه‌و کۆچبه‌رانه‌یان ناچار كرددووە بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ناراوه‌كانی توركیا و ئەوانیش دەستگیریان کردوون. سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزی پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی توركیا ئاشکرای کردووە 121 كه‌سی کۆچبه‌ر له نزیك كه‌ناراوی “مه‌رمه‌ریس” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و 35 کەسیشیان له كه‌ناراوی قه‌زای “بودرووم” و 76 په‌نابه‌ریش له قه‌زای “داچا” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ساڵانە هێزەکانی تورکیا لە کەناراوەکان بە هەزاران کۆچبەر دەستگیر دەکەن کە بەنیازن لەڕێگەی یۆنانەوە بەرەو ئەورووپا کۆچ بکەن. ساڵی ٢٠١٩ تورکیا دوای تێکچوونی پێوەندییەکانی لەگەڵ ئەورووپا ڕێگە سنورییەکانی لەگەڵ یۆنان کردەوە و بە هەزاران کۆچبەر کە زۆربەیان خەڵکی سووریا بوون، ڕوویان لە یۆنان کرد و ئێستا لە کەمپێکی یۆنان ڕاگیراون و لە دۆخێکی خراپ‌دا دەژین.
تورکیا زیاتر لە 230 کۆچبەری دەستگیر کرد
