لێپرسراوی بەشی دەرھێنانی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ڕای گەیاند، سیستەمی دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان یەک دەخرێت. شیلان عوسمان، لێپرسراوی بەشی دەرھێنانی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ڕاھێنەرانی نووسینگەکانی دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری ھەر پارێزگایە و جۆرە باج و مۆڵەتێکی کارکردنیان ھەیە، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری داوە ئەو باج و مۆڵەتەی کارکردنە یەک بخات، بۆ ئەو مەبەستە ناوی تەواوی راھێنەرەکانمان ناردووەتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ھاتوچۆ “. شیلان عوسمان گوتیشی: “بەدەر لەوەش سیستەمی دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان لە یەکتری جیاوازە، ئەو بابەتەش بڕیاری یەکخستنی دراوە کە لە ھەموو ھەرێمی کوردستان سیستەمەکە بە یەک جۆر بێت، بەڵام ئەوە میکانیزم و کارکردنی دەوێت و دوای ئەوە دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە”.
سیستەمی دەرھێنانی مۆڵەتی شوفێری لە هەرێمی کوردسیان یەک دەخرێت
