بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی كەرەنتین كرا

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند بە گومانی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، خۆی كەرەنتین كردووە. هەورامی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە “بە گومانی تووشبوونم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، خۆم کەرەنتین کردووە و چاوەڕێی ئەنجامی کۆتای پشکنینەکانم، سوپاس بۆ هەواڵپرسینتان و خەمخۆریتان، بە هیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک”. جێی باسە چەند رۆژێكە ڕێژەی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی و سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا زۆر بەرز بووەتەوە.