ژمارەی منداڵی چەکدارانی ئەوروپیی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکرێت. دوای رزگارکردنەوەی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی سووریا لە داعش، هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) ژن و منداڵەکانی چەکدارانی داعشی لە کەمپەکانی رۆژ و هۆڵ لە رۆژئاوای کوردستان، دەستبەسەر کرد. تۆما رینار و ریک کۆڵسایت، دوو توێژەری گرووپە جەکدارییەکان لە پەیمانگای ئیگمۆنت لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا توێژینەوەیەکیان کردووە و ژمارەی منداڵانی ئەوروپیی چەکدارە داعشەکانیان ئاشکرا کردووە. ئەو دوو توێژەرە لە ئەنجامی توێژینەوەکەیان، رایانگەیاندووە، 610 تا 680 منداڵی ئەوروپی لەو دوو کەمپەی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ دایکیان دەست بەسەرن و یەک لەسەر سێی ئەو منداڵانەش، بە رەگەز هاووڵاتیی فەرەنسان.
ژمارەی منداڵە داعشە ئەوروپییەکان لە رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکرێت
