حکوومەتی ئەمریکا هۆشداریی هێرشی تیرۆریستی دەداتە هاووڵاتییانی لە کەنداو

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی لە ئەگەری هێرشی تیرۆریستی، ئاگادار دەکاتەوە. باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو، رایگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی هێشتا نیگەرانە لە هەڕەشەی تیرۆر لە وڵاتانی جیهان. باڵوێزخانەی ئەمریکا هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی لە ئەگەری روودانی هێرشی تیرۆریستیی وەک تەقینەوە، تیرۆرکردن و رفاندن لە دژیان لە وڵاتانی کەنداو و نیمچەدوورگەی عەرەبی، ئاگادار کردووەتەوە. باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەبو زەبیی پایتەختی ئیمارات داواشی لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی کردووە خۆیان لە خەڵکی بەدوور بگرن و ئاگاداری جووڵەکانی دەوروبەریان بن و لە کاتی چوونە ناوچە گەشتیارییەکان، زیاتر ئاگاداری خۆیان بن و چاوکراوەتر بن.