هونەرمەندی دێرینی شاری سلێمانی حەسەن دڵسۆز، شەوی رابردوو بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد. ئەمڕۆ دووشەممە 2/11/2020، ئاری حەسەن دڵسۆز، كوڕی هونەرمەند حەسەن دڵسۆز، ڕای گەیاند كە شەوی رابردوو باوكی بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە. حەسەن حوسێن محەممەد لە ساڵی 1946 لە گەڕەكی سەرشەقامی سلێمانی لە دایك بووە و هونەرمەندێكی دێرینی شاری سلێمانییە، لە ساڵی 1968ـەوە كاری هونەری دەكا و بﻪشدارى چەندان شانۆ و دراماى كردووﻩ. دواكاری بەشداریكردنی لە زنجیرە درامای “هەنگاوەكانی سەرخۆڵەمێش” بوو، كە لە دەرهێنانی هونەرمەند گەزیزە عومەر بوو.
هونەرمەند حەسەن دڵسۆز كۆچی دوایی كرد
