ئەمڕۆ یەكشەممە بەرائەت بەیراق وەزیری دارایی توركیا و زاوای رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، بە هۆی بەردەوامیی دابەزینی بەهای لیرەی توركی، دەستی لە كار كێشایەوە. بەیراق لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “ئینستاگرام”دا هەواڵی دەست لەكار كێشانەوەی خۆی بڵاو كردەوە و هۆكارەكەشی بۆ باری تەندروستیی خۆی گێڕایەوە. هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە دەیەوێ لەمەودوا كاتێكی زۆرتر بۆ خێزانەكەی دابین بكات. جێی باسە ئەم هەواڵە ڕۆژێك لە دوای ئەوە دێت كە ئەردۆغان بڕیاری لادانی پارێزگاری بانكی ناوەندیی توركیای دابوو، لە جێگەیدا ناجی ئیقبال وەزیری پێشووی دارایی توركیای دامەزراندبوو. ئەم گۆڕانكارییانە هاوكاتن لەگەڵ دابەزینی بەهای لیرەی توركی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی تا ئەوپەڕی و ئێستا یەك دۆلار لە بەرانبەر 8.5 لیرەی توركیە.
وەزیری دارایی توركیا دەستی لەكار كێشایەوە
