گوڵاڵە… داعش هێرشی كردە سەر بازگەیەكی عێراق

پێش كەمێك چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان كردە سەر بازگەیەكی هاوبەشی سوپای عێراق و پۆلیسی گەرمیان، لە ئەنجامدا سەربازێك كوژرا و پۆلسێكی كوردیش بریندار بوو. ئاوات بەمۆیی بەرپرسی ناوچەی گوڵاڵەی پارتی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ئەمشەوی هەینی چەكدارانی داعش هێرشی چەكدارییان كردە سەر بازگەی نەقشبەندی لە سنووری گوڵاڵە كە ئەو بازگەیە بە هاوبەشی لە نێوان سوپای عێراق و پۆلیسی گەرمیان بەڕێوەدەبرێت. گوتیشی لە ئەنجامدا سەربازێكی سوپای عێراق كوژرا و پۆلیسێكی گەرمیانیش بریندار بوو، پاشان چەكدارەكانی داعش بۆ شوێنی نادیار ڕایانكرد.