مەسرور بارزانی لە بارەی بە سزاگەیاندنی تاوانبارانی کوشتنی ژنەکەی شاری کەلار دڵنیایی دەدات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، جەخت دەکاتەوە کە تاوانبارانی كوشتنی ژنێك له‌ كه‌لار به‌ سزای یاسایی خۆیان ده‌گه‌ن. ڕۆژی هەینیی رابردوو ژنێكی گه‌نج له‌ قه‌زای كه‌لاری سنووری گه‌رمیان له‌ لایه‌ن براكانییه‌وه‌ كوژرا، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمشەو له‌ رێگه‌ی تویته‌ره‌وه‌، رایگه‌یاند: “كوشتنی ژنێكی گه‌نج له‌ كه‌لار به‌ شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌، زۆر نیگه‌رانی كردم، سوپاسی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان ده‌كه‌م بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرایان”. مەسرور بارزانی نووسیویەتیشی: “دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ تاوانباران به‌ سزای یاسایی خۆیان ده‌گه‌ن”. لە توویتێکی دیکەدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێ: “ژنان و كچانی كوردستان ده‌بێت به‌ بێ هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژی، مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت ژیانێكی یه‌كسان، ئازاد و سه‌لامه‌ت بژین”.