ئەمڕۆ چوارشەممە ئان هیدالگۆ سەرۆکی شارەوانیی پاریس لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان كرد و هاوخەمی خۆی ڕاگەیاند بۆ کۆچی دوایی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر. لە پرسەنامەکەی سەرۆکی شارەوانیی پاریسدا هاتووە “بەڕێز سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر فرسەت سۆفیم بیست بە هۆی کۆڤید-19. هەرێمی کوردستانی عێراق و خەڵکی هەولێر، سیاسەتڤانێکی لێهاتوو و دڵسۆزیان لەدەست دا”. ئان هیدالگۆ هەروەها دەڵێ “پاریسیش دۆستێکی بە نرخی لە دەست چوو، کە زۆر پەرۆش بوو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوو شارەکە. کە لە ساڵی 2019وە چوارچێوەی پەیماننامەی دۆستایەتی و هەماهەنگی نێوان هەردوو شارەکە دانرا. لە جیاتی خۆم و هەموو دانیشتووانی پاریس، پرسە و سەرەخۆشی گەرم لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێز فرسەت سۆفی دەکەم”.