لە سلێمانی گەنجێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە ئاشكرای كرد شەوی ڕابردوو گەنجێك لە شاری  سلێمانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. نەقیب سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی١١ی٢٠٢٠ بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی “مەڵكەندی”ی شاری سلێمانی گەنجێك لەنێو كافتریایەكدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.” گوتیشی: “پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە، بەڵام پێدەچێت گەنجەكە بە گوللە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابێت.” گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راشی گەیاند: “تەرمی ئەو گەنجە گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی.”