ئەمڕۆ دوو بەرپرسی باڵای بریتانیا سەردانی هەولێر دەکەن

هه‌ریه‌ك لە وەزیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌زیری هێزه‌ چه‌كداره‌كانی بریتانیا به‌ سه‌ردانێكی فەرمی دەگەنە هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان. بڕیاره‌ ئەمڕۆ سێشەممە هه‌ریه‌ك له‌ “جیمس كلیڤرلی” وه‌زیری ده‌وڵه‌تی بریتانیا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا و “جیمس هیبی” وه‌زیری هێزه‌ چه‌كداره‌كانی بریتانیا، به‌ سه‌ردانێك له‌ به‌غداوه‌ بگه‌نه‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه‌. ئه‌و وه‌زیره‌ بریتانیانه‌، هه‌ریه‌ك له‌ پرسه‌ سیاسی و ئابووری و سه‌ربازییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له‌ لایه‌ك و پرسه‌ ناوخۆییه‌كانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌خه‌نه‌ به‌ر باس. هاوكات پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش و سه‌قامگیری زیاتری ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن.