شاندێکی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت

شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەمەبەستی دانوستاندن لەگەڵ حکوومەتی عێراق به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت. به‌گوێره‌ی زانیارییەکانی (باسنیوز)، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتوون پرسی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بودجه‌ی ساڵی 2021ی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراقی تاوتوێ دەکەن. هەر بەگوێرەی زانیارییەکان هەریەک له‌ خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم و عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون، یاوەری شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و بڕیاریشە سبەی هه‌ینی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن.