دوێنێ ئەکادیمیای ئیڤانگلیشی بادبۆڵ لە ئەڵمانیا، لە زنجیرە یادەکانی 75 ساڵەی دامەزراندنیدا، سیمینارێکی بە ناونیشانی؛ دیدگای کورد لە ئەورووپا بهڕێوه برد. دوێنێ ههینی 4/12/2020، ئەکادیمیای ئیڤانگلیشی بادبۆڵ لە ئەڵمانیا، لە چوارچێوهی زنجیرە یادەکانی 75 ساڵەی دامەزراندنیدا، سیمینارێکی بە ناونیشانی؛ دیدگای کوردەکان لە ئەورووپا ئهنجام دا. لە بڵاوکراوەی ئەکادیمیاکەدا، هۆی پێویستی سیمینارهكه خراوهته بهر باس و ئاماژه بهوه كراوه، “بارودۆخی کوردان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر ئاڵۆزە، پێویستییەکی هەنووکەییە کە بە هاوکاری کوردانی دیسپۆرا ستراتیژێکی ئاشتییانە گەشە پێبدرێ”. سهرنج خراوهته سهر ئهوهش، كه لەو سیمینارەدا ڕووخسارەکانی ژیانی کوردانی ئەورووپا لە دیدگای (ترانس ـ ناشناڵ)ـەوە نیشان دراوه و لهسەر لایەنەکانی ئیتنی خۆیی و بیانی، پەیوەندییە خێزانییەکان، زمان، پێودانگیی دینی، ڕامانی سیاسی و ئاسۆکانی دواڕۆژی بۆچوونهكان ئاڵوگۆڕ كراون” لەو سیمینارەدا، كه سێ كاتژمێری خایاند، جگە لە دکتۆر یان ئیلهان کیزیلهان، هەریەك لە لەیلا ئیمرەت، ڕۆنیا ئۆتمان و ڕازێ بازبانی گوتار و ڕوونکردنەوەی خۆیان پێشكهش كرد. بۆ بیرهێنانهوه، ئەکادیمیای ئیڤانگلیشی بادبۆڵ کە لە هەرێمی بادن ـ ڤۆتنبێرگی ئەڵمانیایە، ناوە ناوە باسی چڕوپڕی لەسەر کورد و کوردستان هەیە و ژمارەیەكی زۆر لە کوردانی ئەڵمانیا بەشدار دەبن.