خانەقین.. تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق

ئەمشەو شەممە لە سنووری قەزای خانەقین تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی سەر بە سوپای عێراق و لە ئەنجامدا ئەفسەرێک کوژرا و چوار سەربازیش بریندار بوون. مەحمود دەلۆ، كارگێری لیژنەی ناوچەی گولاڵەی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “كاتژمێر 9ی ئەمشەو شەممە 5/12/2020، تیرۆیستانی داعش لە گوندی گڵەی سەر بە قەزای خانەقین هێرشیان كردە سەر هێزێکی سەر بە سوپای عێراق”. گوتیشی: “لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەفسەرێکی سەر بە سوپای عێراق کوژراوە و چوار سەربازیش بریندار بوونەتەوە و بۆ ماوەیەک شەڕ لە نێوانیان ڕوویداوە و پاشان تیرۆریستەکان بەرەو شوێنی نادیار هەڵاتوون”.