ژنە هونەرمەند سابرین، تووشبوونی خۆی بە پەتای کۆرۆنا راگەیاندووە. بەپێی هەواڵی میدیا میسرییەکان، سابرین رۆژی یەکشەممە 6-12-2020، رایگەیاندووە، ئەنجامی پشکنینەکەی دەرچووە و دەرکەوتووە تووشی کۆرۆنا بووە. سابرین داوای لە هەوادارانی کردووە نزا بۆ چاکبوونەوەی بکەن. پێشتریش لە رۆژی شەممە 5-12-2020، سابرین تووشبوونی برایەک و هاوسەری خۆی بە پەتاکە، راگەیاندبوو. سابرین لە ساڵی 1967 لە قاهیرەی پایتەختی وڵاتەکەی لەدایک بووە و لە ساڵی 1975ـەوە بەشداریی سەدان بەرهەمی هونەریی وڵاتەکەی کردووە.