لە سنووری شارەدێی گوڵاڵە (جەلەولا)ی سەر بە شارۆچكەی خانەقین، چەكدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش كوڕ و باوكێكیان بۆ شوێنی نادیار ڕفاند. نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئێوارەی چوارشەممە 30/12/2020، چەكدارانی داعش لە دەوروبەری گوندی (جاغات)ی سەر بە ناحیەی گوڵاڵە، پیاوێكیان بە ناوی (سەعدون عەلی مەعرووف) لەگەڵ كوڕەكەی بە ناوی (عیماد سەعدون عەلی) بۆ شوێنی نادیار ڕفاند”. گوتیشی: “هێزە ئەمنییەكان لە بارەی ڕفاندنی ئەو دوو هاووڵاتییەوە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە”.