خانەقین… لە هێرشێكی داعشدا نۆ سەربازی عێراق بوونە قوربانی

ئەمشەوی شەممە لە هێرشێكی تیرۆریستانی داعش لە سنووری ناحیەی گوڵاڵەی سەر بە قەزای خانەقین، سەربازێكی عێراق كوژرا و هەشتی دیكەش بریندار بوون. نیهاد محەمەد گوتەبێژی پۆلیسی دیالە بە (باسنیوز)ی راگەیاند “ئەمشەو تیرۆریستانی داعش لە نزیك پردی حەلوان لە سنووری ناحیەی گولاڵە هێرشیان كرد ەسەر هێزەكانی سوپای عێراق، سەربازێكیان كوشت و هەشتی دیكەشیان بریندار كرد”. گوتەبێژی پۆلیسی دیالە ئەوەشی راگەیاند “بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هێزەكانی سوپای عێراق ناوچەكەیان گەمارۆ داوە”.