کەرکووک.. دوو شۆفێر لە کاتی گواستنەوەی نەوتی قاچاغدا دەستگیر کران

شەوی رابردوو لە سنووری کەرکووک، دوو شۆفێری تانكەر لە كاتی گواستنەوەی نەوت بە شێوەی قاچاخ دەستگیر كران. عامر نووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركووك، ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی١ی٢٠٢١ بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “شەوی ڕابردوو لەلایەن پۆلیسی نەوتی باكوورەوە لە یەكێك لە بازگەكانی شاری كەركووك، دوو  ئۆتۆمبیلی  بارهەڵگر دەستیان بەسەردا گیراوە کە بڕی هەزار لیتر نەوتیان لەنێو 40 گاڵۆنی پلاستیكیدا شاردبووەوە و لە کاتی گواستنەوەیدا دەستگیر كراون.” گوتیشی: “شۆفێری ئۆتۆمبێلەكان بەپێی یاسای ژمارە 41ی بە قاچاغبردنی نەوت ساڵی 2008 دراونەتە دادگا.” لە ساڵی نوێدا ئەوە یەكەمین هەوڵی لەو جۆرە بووە.