چوار بەرپرسی باڵای نزیک لە ترەمپ دەستیان لەکار کێشایەوە

چوار بەرپرسی باڵای ئەمریکا وەک ناڕەزاییەک دژی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس، دەستیان لەکار کێشایەوە. شەوی چوارشەممە 6-1-2021 (بە کاتی هەولێر)، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد لەبەردەم کۆنگرێسی ولاتەکەیان لە واشنتن کۆببنەوە و دەست بە خۆپیشاندان بکەن. لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەوە و دەستیان بەسەر باڵەخانەی کۆنگرێسی وڵاتەکەیاندا گرت. بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، ئەمڕۆ هەینی 8-1-2021، چوار بەرپرسی باڵای ئیدارەی ئەمریکا لە کۆشکی سپی، دژی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە. بەرپرسە دەست لەکار کێشاوەکان: – ئیرین واڵش، بەڕێوەبەری کاروباری ئەفریقیا – رۆب گرینوای، بەڕێوەبەری یەکەم بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا – مارک ڤاندرۆڤ، بەڕێوەبەری یەکەم بۆ سیاسەتی بەرگری – ئەنتۆنی رۆجیرۆ، بەڕێوەبەری یەکەم بۆ کارواری چەکی کۆکوژ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، کە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە 20-1-2021 کۆتایی دێت لە لە هەڵبژاردنی مانگی 11ـی 2020دا بەرامبەر جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان شکستی هێنا و ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی بە ساختە ناوبرد.