فڕۆکەیەکی ئەندەنووسیا تێک شکا

فڕۆکەیەکی مەدەنیی ئەندەنووسیا سەرنشینەکانییەوە تێک شکا. سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 9-1-2021، فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ 737ـی هێڵی ئاسمانیی (سەریۆیجایا ئێڕڵاینز)ی ئەندەنووسی لە فڕۆکەخانەی جاکارتای پایتەخت فڕی و دواتر پەیوەندیی بە کۆمپانیاکەیەوە نەما. فڕۆکەکە بە زیاتر لە 50 گەشتیارەوە لە گەشتێکی ناوخۆیی لەنێوان جاکارتا و شاری بۆنتیاناک لە هەرێمی کالیمانتان بوو و تا ئیستا بە تەواوی چارەنووسی نازانرێ. بەشێک لە میدیا جیهانییەکان باس لەوە دەکەن، کە چەند پارچەیەکی فڕۆکە لە باکووری جاکارتا دۆزراونەتەوە گومان دەکرێ پارچەی ئەو فڕۆکەیە بن.