بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاکردەوە. ئەمشەو پێنجشەممە 4ی2ی2021، کەشناسی هەرێمی کوردستان لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمشەو ئاسمان هەورى تەواو دەبێت بارانبارین دەست پێدەکات و لە دوای نیوە شەو و کاتەکانى بەیانى زوودا ڕێژەى بارانبارینەکە زیاتر دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانى ئیدارەى ڕاپەڕین و ناوچە شاخاویەکانى دەورووبەرى. هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، بارانبارینەکە هەموو ناوچەکانى هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان دەبارێت.