بۆمبێکی چێنراو لەبەردەم ماڵی فەرماندەیەکی باڵای سوپای عێراق پووچەڵ کرایەوە

فەرماندەیی هێزى ئاسمانى عێراقى بۆمبێکی چێنراوی لەبەردەم ماڵى فەرماندەى فڕۆکەوانى سوپا لە بەغدا پووچەڵکردەوە. بەپێی بەیاننامەیەکی فەرماندەیی هێزى ئاسمانى عێراق، بۆمبێکی چێنراو کە لەبەردەم ماڵی سەمیر مالکى، فەرماندەى فڕۆکەوانى سوپا لە بەغدا دانرابوو، کە بۆ تیرۆرکردنی ئەو فەرماندەیە دانرابوو، پووچەڵکراوەتەوە. تیمەکانی بواری تەقەمەنی توانیویانە بۆمبە چێنراوەکە پووچەڵ بکەنەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێبکەوێتەوە.