ئەمڕۆ هەینی دەیان هاووڵاتیی ناڕازی لە بەسرا بۆ داواكردنی راگەیاندنی هەرێمی فیدڕاڵی ڕژانە سەر شەقام و لە گۆڕەپانی حوڕییە گردبوونەوە. میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە خۆپیشاندەران داوای گرتنەبەری رێوشوێنی فەرمییان دەکرد، بۆ ئەوەی راپرسییەک رێک بخرێت و پارێزگایەکەیان بكرێت بە هەرێمێكی فیدراڵی. ئەو داوایەی خەڵکی بەسرە بۆ بە هەرێمکردنی پارێزگاکەیان بەهۆی پشتگوێخستن و فەرامۆشکردن و بێبەشکردنیانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵیی عێراق.