سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایانى گوردستان ڕایگه‌یاند وێڕاى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان، خوێندن به شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى گرنگى خۆى ده‌بێت بۆیه داوامان كردووه كه كارى زیاتر بۆ ئاشنابوونى مامۆستا و قوتابییان به‌و سیستەمە بكرێت. ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى،سه‌رۆكى یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان به‌به(باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “سیستەمی خوێندنى ئه‌لیكترۆنى تاڕاده‌یه‌كى باش ڕۆڵى كاریگه‌رى هه‌بووه له به‌رده‌وامى قوتابییان لە پرۆسەی خوێندن به‌تایبه‌ت پۆلى 12ى ئاماده‌یى، به جۆرێك ڕێژه‌ى به‌كارهێنانى سیستەمه‌كه له ماوه‌ى كهرهنتینەدا كه ده‌وامى قوتابخانه‌كان نه‌بووه، له‌هه‌ولێر و دهۆك 70%ى قوتابیان و له سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ش 20% بووه”. گوتیشى: “ئێستا كه ده‌وامى قوتابخانه‌كان ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه،ده‌مانه‌وێت ئه‌و سیستەمە به‌رده‌وام بێت و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده مامۆستایان و قوتابییان زیاتر به سیستەمه‌كه ئاشنا بكات و هانیان بدات له‌سه‌ر به‌كارهێنانى،چونكه به‌ده‌ر له كاتى نه‌بوونى قوتابخانه ته‌نانه‌ت له كاتى هه‌بوونى ده‌وامیش قوتابى ده‌توانێت بۆ باشتر تێگه‌یشتن له وانه‌كان سیستەمەکە به‌كاربهێنێت”.