په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی باره‌گای بارزانی بۆ ئه‌سعه‌د عه‌دۆ

باره‌گای بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی ئه‌سعه‌د عه‌دۆ کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی (فه‌وزیه‌ سه‌دیق بندیان)ی هاوژینییەوە. دەقی پەیامەکە: به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان به‌ڕێز، كاك ئه‌سعه‌د عه‌دۆ به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (فه‌وزیه‌ سه‌دیق بندیان)ـی هاوژینی خۆشه‌ویستی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزمانی بندیان ده‌كه‌ین. خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ده‌زانین. له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی هاوژینتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان ببه‌خشێت. انا للە و انا الیە راجعون باره‌گای بارزانی٢١ـی ٢ـی ٢٠٢١