وەزیرانی دەرەوەی قەتەر و ئەمریکا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی عێراق و دوو وڵاتی دیکەی ناوچەکە دەکەن. بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، رۆژی هەینی 9-4-2021 محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە. لە پەیوەندییەکەدا، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی و ئەنتۆنی بلینکن گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی عێراق، ئێران و ئەفغانستان کردووە. پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە و گفتوگۆی وەزیرانی دەرەوەی قەتەر و ئەمریکا هاوکات بوو لەگەڵ 18ـەم ساڵیادی رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراقی، کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، رووخاندی.
وەزیرانی دەرەوەی قەتەر و ئەمریکا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی عێراق دەکەن
