پەرلەمانی رژێمی سووریا وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی رژێمەکەی، دیاری دەکات. حەمودە سەباغ، سەرۆکی پەرلەمانی رژێمی سووریا داوای لەو کەسانەی نیازیان هەیە خۆیان کاندید بکەن، کردووە، بەڵگەکانی خۆیان لە رۆژی دووشەممە 19-4-2021 (سبەی)یەوە تا ماوەی رۆژی 28-4-2021، پێشکەش بکەن. حەمودە سەباغ رۆژی رۆژی 20-5 -2021ـی وەک رۆژی دەنگدان بۆ هاووڵاتییانی سووریا لە دەرەوە و رۆژی 26-5-2021ـی وەک رۆژی دەنگدان بۆ هاووڵاتییان لە ناوەوەی سووریا و رۆژئاوای کوردستان، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی رژێم، دیاری کردووە. بەشار ئەسەد لە رۆژی 17-7-2000ـەوە و دوای کۆچی دوایی حافز ئەسەدی باوکی، بووەتە سەرۆکی رژێمی سووریا و تا ئێستا لە سێ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا، زۆرینەی رەهای دەنگەکانی لە هەڵبژاردنەکان، بەدەست هێناوە.
رژێمی سووریا وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دیاری دەکات
