هێزە ئەمنییەکان لە شاری قەڵادزێ سێ کەسیان بە تۆمەتی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەری دەستگیرکرد. محەمەد فازڵ، گوتەبێژی ئاسایشی راپەرین، بە (باسنیوز) ی راگەیاند: “پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر، هێزەکانمان لە یاریدەدەرییەتی ئاسایشی قەڵادزێ، سێ کەسیان دەستگیر کرد کە بەپێی دانپێدانانی خۆیان، بەکارهێنەر و دابەشکاری ماددەی هۆشبەر بوونە”. گوتیشی: “لەلایەن ھێزەکانمانەوە توانرا دەست بگیرێت بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەل و بڕێک ماددەی ئامادەکراوی ھۆشبەر کە ئامادەکرابوو بۆ فرۆشتن”. راشیگەیاند: “ئێستا تۆمەتباران ڕاگیراون بەپێی ماددەکانی (۲٦) و (۳۰)ی لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان”.