هونەرمەندێكی كورد بە پەتای كۆرۆنا گیانی لەدەست دا

شەوی ڕابردوو، هونەرمەندی میوزیكژەنی كورد، نازم عەلی كاكەیی بەهۆی کاریگەرییەکانی پەتای كۆرۆنا، کۆچی دوایی کرد. هونەرمەند نازم عەلی کاکەیی، کە لە ساڵی 1996ـەوە لە سوید دەژیا، لەتەمەنی 64 ساڵیدا، لە یەكێک لە نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە كۆچی دوایی كردووە. هونەرمەند نازم عەلی كاكەیی، خەڵكی گوندی زەنقەری کاکەیینشینە لە سنووری شارۆچکەی داقوق،  بەرلەوەی بچێتە ئەوروپا لە گەڕەکی حەمزەلی کەرکوک نیشتەجێ بووە و باوکی دوو کوڕە. ئەو هونەرمەندە لە ساڵی 1974 پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی لە بەغدا، تەواو کرد، بۆ ماوەیەكی زۆر لە ئێزگەی كوردی لە بەغدا كاری كردووە، جگە هونەرمەندانی كورد، کاری هونەری لەگەڵ هونەرمەندانی بەناوبانگی عێراقی وەک کازم ساهیر، یاس خزر و سەعدون جابر و دەیان هونەرمەندی دیکەدا کردووە.