بەغدا.. ئاگرێک لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا کەوتەوە و چەند کەسێک بوونە قوربانی

ئەمشەو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق ئاگرێک کەوتەوە و قوربانیی لێکەوتەوە. بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی بەغدا رایگەیاند کە شەوی شەممە ئاگرێک لەنێو نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب-ی تایبەت بە کۆرۆنا کە دەکەوێتە ناوچەی پردی دیالە لە بەغدای پایتەختی عێراق کەوتەوە. زانیارییە نافەرمییەکان باس لە ئەوە دەکەن کە ئاگرەکە بەهۆی تەقینی بتڵی ئۆکسجینەوە ڕوویداوە و ژمارەیەک میدیای عێراقیش بڵاویانکردووەتەوە کە لە ئەنجامی ئاگرەکە چەند کەسێک گیانیان لەدەست داوە و دەیان کەسی دیکەش زامدار بوونە.