ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندێکی سنووری ڕاپەڕین شوانکارێکی گەنج بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەست دا. پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٤/٢٧ تەرمی گەنجێك بە ناوی (ت، ب، ح) لە ڕەگەزی نێر لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٠ دانیشتووی گوندی دەڵاڵان-ی سەر بە ناحیەی سەرکەپکان گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە، دوای پشڕاستکردنەوەی مردنەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادیی ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە. پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە بەپێی گوتەی کەسوکارەکەی ئەو گەنجە لە کاتی بەخێوکردن و لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لە گوندی شێبان بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەست داوە.