ئەمشەوی پێنجشەممە پارێزگای زی قار ئاشكراكردنی ژمارەیەك تووشبووی جۆرە هیندییەكەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند و بەم هۆیەشەوە ٢١ كەسیان لە كۆمەڵگە دابڕیوە، بە گومانی ئەوەی هەڵگری جۆرە هیندییەكەی ڤایرۆسەكە بن. لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای زی قاری باشووری عێراق ئاشكرای كرد كە ٢١ كەسیان دابڕیوە، بەهۆی ئەوەی گومان دەكرێت هەڵگری جۆرە هیندییەكەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بن، كە بە مەترسیدارترین جۆرەكانی پەتای كۆرۆنا دەزاندرێ و زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە. تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) لە تەندروستیی زی قاری گواستەوە كە ئەو ٢١ كەسە كەسوكاری هاووڵاتییەكی عێراقن كە بەم دواییە لە وڵاتی هیند گەڕاوەتەوە. ئەمەش لە كاتێكدایە ڕۆژی سێشەممەی رابردوو لیژنەی تەنگژەكانی پەرلەمانی عێراق داوای لە حكوومەت كردبوو بە هیچ شێوەیەك ڕێگە بە گەڕانەوەی هاووڵاتییانی لە هیندستان نەدات، بە تایبەتی كە ئەم جۆرەی ئێستا لە هیندستان بڵاو بووەتەوە مەترسییەكەی چەندین بار زیاترە لە پەتای كۆرۆنای ئاسایی. هەر ئەمڕۆ وهزارهتی تهندروستی و ژینگهی عێراق له روونكردنهوهیهكدا ڕەتی كردبووەوە كە هیچ تووشبوویهكی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا هیندییەكه له عێراق تۆمار كرابێت. رهبی فهلاح ئهندامی تیمی راگهیاندنی پزیشكی له وهزارهتی تهندروستی و ژینگهی عێراق رای گهیاندبوو كە عێراق هیچ جۆره تووشبوونێكی به كۆرۆنای هیندی تۆمار نهكردووه، هاووڵاتییهكیش كه له هیندستان بووه و گهڕاوهتهوه، پشكنینی بۆ كراوه و دهركهوتووە نێگهتیڤه و ههڵگری ئهو ڤایرۆسه نییه.