ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە شاری كەركووك ئۆتۆمبێلێک خۆی كێشا بە ستوونێكی كارەبا و بەو هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا. ئوسامە محەمەد، ئەفسەر لە بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی كەركووك ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە نزیك باڵاخانەی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئۆتۆمبێلێك لە جۆری ئۆمیگا خۆی كێشا بە ستوونێكی كارەبا و بەو هۆیەوە كوڕ و كچێكی دەستگیراندار گیانیان لەدەستدا و مندالێكی كچی تەمەن 9 ساڵ و پیاویكیش زامدار بوون”. گوتیشی: “هۆکاری ڕووداوەکە بریتیە لەوەی کە ئۆتۆمبێلێک بەرەو ڕووی ئەو ئۆتۆمبێلە هاتووە و بە خێرایی خۆی لاداوە و دواتر خۆی بە ستوونێکی کارەبادا کێشاوە و ئێستا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی تر هەڵاتووە و دەستگیر نەکراوە”.
ڕووداوێکی هاتوچۆ لە کەرکووک گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە
