پاش ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو لە چەمچەماڵ كەسێك برایەكی خۆی بە گولـلە كوشت و ههڵات، بهڵام ئهمڕۆ مامێكی كهسه كوژراوهكه بەتۆمەتی دەستهەبوون له كوشتنیدا دەستگیر كرا. شەریف رەحیم، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “درەنگانی شەوی رابردوو شەممە 15ی 5ی 2021، تەمی هاووڵاتیەكی تەمەن 33ساڵ بە ناوی (ك. م. ا ) كە خەڵكی گوندی قەرەتامۆری چەمچەماڵ بوو، هێندرایە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ.” ئاشكراشی كرد: بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كرا. زانیارییه بڵاوكراوهكان، ئاماژهیان بهوه كرد، ئهو كهسه لەلایەن برایەكی خۆیەوە كوژراوە، پۆلیسی ناوچەكەش سەرباری پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكە، بە هۆكاری بەردەوامیی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە رای گەیاند “دواتر زانیاریی زیاتر دەخەینە روو.” بەپێی بەدواداچوونەكانی پهیامنێری (باسنیوز)، ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی 5ی 2021، مامی كوژاوەكە دەستگیر كراوه.
له چەمچەماڵ مامێك بە تۆمەتی دهستههبوون لە كوشتنی برازایەكیدا دەستگیر كرا
