كەركووك.. بە دوو برا برایەكی دیکەیان دەكوژن

لە شاری كەركووك بە دوو برا، برایەكی دیکەیان دەكوژن و فەرماندەیەكی پۆلیسی كەركووكیش وردەکاریی رووداوەکە ئاشکرا دەکات. عەقید یوسف ساڵح، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی دۆمیزی شاری كەركووك، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دوو رۆژ پێش ئێستا تەرمی کەسێک لە گەڕەكی عەمەل شەعبی شاری كەركووك دۆزرایەوە”. گوتیشی: “ئەو كەسەی كە كوژراوە تەمەنی 32 ساڵە و لە ڕەگەزی نێرە و دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەركەوتووە ئەو كەسە لە لایەن دوو برای خۆیەوە بە لێدان و ئەشكەنجە كوژراوە”. ئاشكراشی كرد کە: “كوژراوە نەخۆشی دەروونی هەبووە و هەردوو براكەشی ئەمڕۆ دەستگیر كراون”.