گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە، رایگەیاند ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی هەورەبروسکە و ڕەشەباوە ئاگر لە چەندین شوێنی سنووری پارێزگای هەڵەبجە کەوتووەتەوە و ئێستاش تیمەكانیان خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی سێ ئاگرن. نەقیب زانیار عومەر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ شەممە، بەهۆی شەپۆلی هەورەبروسکە و ڕەشەباوە ئاگر لە چەند شوێنێکی پارێزگای هەڵەبجە کەوتەوە، کە سەرجەمیان (١٠) ئاگر بووە و تا ئێستا (٧) ئاگر کۆنتڕۆڵکراوە، بەهۆی بوونی ڕەشەباوە زیان بە گەنمی جووتیاران گەیشتووە”. گوتیشی: “سێ ئاگر لە ناوچەكانی وشکەناو ، یاڵانپێ و ملەی دارێی نەوڕۆڵی لە پارێزگای هەڵەبجە کۆنتڕۆڵ نەکراون و ئێستا سەرجەم تیمەکانمان خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو سێ ئاگرەن”.
هەڵەبجە.. بەهۆی هەورەبروسكە و ڕەشەباوە لە ١٠ شوێن ئاگر کەوتەوە
