لە هێرشێکی داعشدا لە باشووری كەركووك سێ پۆلیس بریندار بوون

شەوی ڕابردوو لە سنووری شارۆچكەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە لە باشووری پارێزگای كەركووك، بەهۆی هێرشێکی تیرۆریستانی داعشەوە سێ پۆلیس  بریندار بوون. عەمید  فەتاح مەحموود، بەڕێوەبەری پۆلیسی حەویجە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “شەوی ڕابردوو 23ی5ی2021، تیرۆریستانی داعش لە گوندی (عالیە)ی سەر بە شارۆچكەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی”. گوتیشی: “لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە بەرپەرچی ئەو هێرشەی داعش دراوەتەوە و لە ئەنجامدا سێ پۆلیس بریندار بوون”. ڕاشی گەیاند: “بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی كەركووك كراون”.