ئەمشەوی دووشەممە لە عێراق بۆ یەكەم جار گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەك لە شاری زی قار بە نەخۆشی كەڕووی ڕەش راگەیەندرا. سەرچاوەیەكی پزیشكی بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە گیان لەدەستدانی كەسێكیان بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی كەڕووی ڕەش لە پارێزگای زی قار تۆمار كردووە. كەسەكە پیاوی ئاینی بووە و دوای مردنی، بە ڕێكەوت زانیویانە كە هەڵگری نەخۆشی كەڕووی ڕەش بووە. جێی باسە دوێنێ یەكشەممە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق ره‌تی كردبووه‌وه، هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به نه‌خۆشی “كه‌ڕووی ره‌ش” له عێراق تۆمار كرابێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و راپۆرته هه‌واڵانه‌ی هۆشداریان دابوو له ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه له ڕێگه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له وڵاتی هیندستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، چونكە ئه‌و نه‌خۆشییه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له هیندستان ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت، په‌یوه‌ندی به په‌تای كۆرۆناوه هه‌بێت و بگوازرێته‌وه بۆ عێراق.