چەمچەماڵ.. ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە ئەنجامی رووداوێکی ھاتوچۆ لە چەمچەماڵ شۆفێرێک گیانی لەدەست دا. شێرزاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی چەمچەماڵ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئێوارەی چوارشەممە رووداویکی ھاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگای چەمچەماڵ_سلێمانی نزیک وێستگەی کارەبای چەمچەماڵ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسیکلێک روویدا و لەئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسیکلەکە گیانی لەدەست دا”. راشیگەیاند: “رووداوەکە بەھۆی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە روویداوە کە خۆی کێشاوە بە ماتۆڕسیکلێک و ئێستا لەلایەن پۆلیسی چەمچەماڵەوە رێککارە یاساییەکان بۆ ئەم رووداوە گیراونەتەبەر”.