وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) دان بە کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک هاووڵاتیی مەدەنیدا دەنێت. پنتاگۆن لە راپۆرتێکدا، رایگەیاندووە: لە ساڵی 2020دا، هێزەکانی وڵاتەکەی 23 هاووڵاتیی مەدەنییان کوشتووە و 10ـی دیکەشیان بریندار کردووە. هەروەک پنتاگۆن رایگەیاندووە، کوشتن و بریندارکردنی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا بووە. لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە زۆرینەی کوژراوەکان لە ئەفغانستان بوون، ”20 هاووڵاتیی مەدەنی لە ئەفغانستان، یەکێک لە سۆماڵ، یەکێک لە عێراق“ و سێیەمیش شوێنەکەی دیاری نەکراوە، لە ئەنجامی کردە سەربازییەکانی ئەمریکا گیانیان لەدەست داوە.