كەركووك… پێنج كەس لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنج كەس بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكەیان لەسەر ڕێگەی كەركووك-سەڵاحەدین گیانیان لەدەست دا. لەمبارەیەوە ئوسامە محەمەد لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی كەركووك بە (باسنیوز)ی راگەیاند “ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێگەی نێوان پارێزگای كەركووك و سەڵاحەدین، ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیای نەفەرهەڵگر وەرگەڕا، بەم هۆیەوە پێنج سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە گیانیان لەدەەست دا”. گوتیشی “بەهۆكاری ئەوەی شوێنی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەكە دوور بووە لە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان، درەنگ بە رووداوەكە زاندراوە”. سەرچاوەكە ئەوەشی باس كردووە كە لەناو قوربانییەكاندا ئافرەتێك هەیە.