ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕاسپاردەی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و بە هاوكاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هاوكاری و كۆمەك بۆ زیانلێکەوتووانی كهمپی شاریا لەسنووری پارێزگای دهۆك نێردرا، كە بریتی بوو لە 250 خێوەت و پێنج هەزار بەتانی. ئەم ئێوارەیە بە مەبەستی بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی ئاوارەکانی كهمپی شاریا له سنووری پارێزگای دهۆك، کە ئەمڕۆ بەهۆی شۆرتی كارهباوە ئاگر لە کەمپەکە کەوتەوە، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی EJCC پارێزگای هەولێر و بە هاوکاریی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بە هەماهەنگی EJCC وەزارەتی ناوخۆ، 250 خێمە و 5000 بەتانی و 3000 کارتۆن زەیت و 200 کارتۆن کەلوپەل و پێداویستیی منداڵان و 3600 کەلوپەلی پاککەرەوە وهك هاوكاری و كۆمهك بۆ زیانلێکەوتووانی کەمپەکە ڕەوانە کرا. ئەمڕۆ هەینی ئاگرێكی گەورە له بهشێك لە خێوهتهكانی كهمپی شاریا له سنووری پارێزگای دهۆك كهوتەوه، بهم هۆیهوه 370 خێوەتی ماڵە ئاوارەكان سووتا و زیانی گەورەی لێ كەوتەوە.